English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ یاری لوتکەی لە لیڤەرپوول بردەوە
2024-02-04 [07:37 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئارسناڵ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە لیڤەرپوول هێنا 

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، لە خولەکی 14 گەنەرز توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لەڕێگەی یاریزان بوکایۆ ساکاوە تۆماربکات،

لیڤەرپوول بەردەوامبوو لە هەوڵەکانیان و لە خولەکی سێی زیادکراوی ئەو تایمە گابریێل بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان و لە سوودی لیڤەرپوول تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، لیڤەرپوول سێ گۆڕانکاری لەسەر یەکی ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام لە خولەکی 67دا گابریێل مارتینێلی گۆڵی دووەمی تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست،

لە خولەکی 88 ناوبژیوانی یارییەکە ئیبراهیم کوناتێ بە کارتی سوور کردە دەرەوە و ئەرکی لیڤەرپوولی قورسترکرد، لە خولەکی دووی زیادکراوی ئەو تایمە ترۆسارد گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەی ئارسناڵی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و ئێستا 49 خاڵی هەیە و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت بەشێوەیەکی کاتی، لیڤەرپوولیش بە 51 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad