English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. یاری ئاگرینی ئەم گەڕە لە سوودی ئینتەر کۆتاییهات
2024-02-04 [10:45 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکە و دێربی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵیادا، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر توانی یارییەکە بە گۆڵێکی هەڵەی خانمە پیرەکە یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، دوای ئەوە ئینتەر بە گۆڵێکی هەڵەی گاتی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لە خولەکی 37 بەپێشکەوت و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم ئینتەر باشتر بینرا و هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئینتەر پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ، یۆڤیش 53 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad