English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دێربی مەدرید.. ئەتلەتیکۆ لە دوا خولەک نەیهێشت ریال بباتەوە
2024-02-05 [06:30 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری دێربی و لوتکەی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدريد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم ریال مەدرید باشتر بینرا و چەندین هێرشی برد، لە خولەکی 20 یاریزان براهیم دیاز گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی ئەتلەتیکۆ چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا و بۆ یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە، ئەوەبوو ناوبژیوان چوار خولەک وەک کاتی زیادکراو بەرزکردەوە، ئەتلەتیکۆ توانی لە خولەکی سێی زیادکراودا ئەنجامە یەکسانبکاتەوە و دوو خاڵ لە ریالی پێشەنگ وەرگرێتەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ریال هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و خاوەن 58 خاڵە، ئەتلەتیکۆش 48 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad