English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: رێگه‌ناده‌ین خاکی عێراق وه‌كو گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی وڵاتانی به‌كاربهنرێت
2024-02-05 [09:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن دووپاتی دەکاتەوە ڕێگە نادەن خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی نێوان وڵاتانی ناکۆک.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ فوئاد حسێنی جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ باڵیۆزەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا و بەڕازیل و ئوستڕاڵیادا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد کۆبووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاقدا ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کراوە بۆ سەر عێراق، فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە حکومەتی عێراق جارێکی دیکە ڕەتی دەکاتەوە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکانی نێوان وڵاتانی ناکۆک.

ئاماژەشی بەوە داوە حکومەتی عێراق بەرپرسە لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیبلۆماتییەکان و ڕاوێژکارە بیانییەکان لە عێراقدا، لەبەر ئەوە زیان گەیاندن بەوان هێرشکردنە بۆ سەر سەروەری عێراق.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە فوئاد حسێن جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن لە نێوان لیژنەی سەربازیی هاوبەشدا، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ سەبارەت بە بوون و ئەرکی ڕاوێژکاری ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراقدا.

سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە بەغداد سەرەخۆشی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی و وتی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن لە جێگیریی عێراق و کارکردن بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن جەختی لە پێویستییەکان کردووەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە جەنگەکەی ناو غەززە و وازهێنان لە بژاردە سەربازییەکان، ئەوەش لە پێناو خۆ بەدوورگرتن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەمەریکا وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە کوژرانی سێ سەربازەکەی لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە ئوردن، ئێوارەی هەینی هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو گروپە چەکدارییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت لە عێراق و سوریادا.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکان زیاتر لە 85 ئامانجییان لە ناوخۆی سوریا و عێراقدا پێکاوە و هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو گروپە چەکدارییانەی کردووەتە ئامانج کە ئێران پشتیوانییان لێدەکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad