English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران کڕینی مەمکەژمە و عارەبانەی منداڵانیش کەم بووەتەوە
memkemije
2024-02-05 [02:07 AM]

​ZNA- هەولێر


ماڵپەڕی ئیعتماد ئۆنلاین، رۆشی دووشەممە، ٥ی شوبات هەواڵی گرانبوونی نرخی پێداویستییی منداڵانی لە ئێران بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: کڕینی ئەم بابەتانە بووەتە کێشەیەکی گەورەی دایکان و باوکان.

ئیعتماد ئۆنلاین نووسیویەتی: نرخی بتڵێک شیر لە 120 هەزار تۆمەنەوە دەست پێدەکات و دەگاتە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆمەن. نرخی مەمکەمژەش لە ١٨٠هەزار تومەنەوە دەست پێدەکات و نرخی ئەو دەستە مەمکەمژەیەی دوو مەمکەمژەی تێدایە، باشەکەی دەگاتە ٥ ملیون تومەنیش.

هەر بەگوێرەی هەواڵی ئەم ماڵپەڕە ئێرانیە، لە هەندێک شوێندا مەرهەمی چەورکردنی جەستەی منداڵی ساوا لە هێندێک شوێن بە ٨ ملیۆن دەفرۆشرێت.

هەروها نرخی عارەبانەیەکی هەڵگری منداڵ لە نێوان ٤ ملیون بۆ ١٥٠ملیون تومەن دایە و شانبەشانی ئەمانە نرخی هەموو پێدایستییەکی منداڵی ساوا بە جۆرێکی سەرسوڕهێنەر بەرز بووەتەوە.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad