هەولێر : ZNA ئاردی بادەم سودێكی تەندروستی زۆری هەیە،پێكهاتووە لە چەندین مادەی بەسوود و كانزاكان،لەبەرئەوە بە هەڵبژاردەیەكی باشتر دادەنرێت لەجێی ئاردی سپی
. ئاردی بادەم كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر كۆنتڕۆڵ كردنی ڕێژەی كۆریستڕۆڵ لە خوێندا، یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ،هەروەها جێگرەوەیەكی باشە بۆ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی گەنم دەبن
. پێكهاتەی ئاردی بادەم ڕێژەیەكی كەم شەكری تێدایە بە بەراورد لە ئاردی سپی ئەمەش دەبێتە هۆی یارمەتیدانی رێكخستنی شەكر لە خوێندا، ڕیشاڵی زۆری تێدایە لەوانەش
بریبایوتیك یارمەتی كرداری هەرس دەدات بە شێوەیەكی بەرچاو،هاوكات پارێزگاری لە هاوسەنگی پەستانی خوێن دەكات و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |