English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی چا وەک پێویستیەکی رۆژانەی جەستە دەخورێتەوە
2024-02-05 [09:04 AM]

ZNA:هەولێر


یان بە هۆی حەز لێکردن بۆ خواردنەوەی، سەڕەرای بەتامیەکەی و سوودەکانی بەڵام کاتێک زیاد لە پێویست بخورێتەوە، سوودەکانی بۆ زیان گەیاندن بە جەستە دەگۆڕێت.
ماڵپەڕی " healthshots" لە راپۆرتێکی پزیشکیدا دەربارەی زیانەکانی چا خواردنەوەی لە رادە پێویست، وەک زیاتر لە دوو یان سێ کووپ چا لە رۆژێکدا، ئەم زیانانە لەسەر جەستە و تەندروستی جێ دەهێڵێت، کە بریتین لە:
١. چا خواردنەوەی زۆر دەبێتە کێشە بۆ خەوتن لە شەواندا، بە هۆی بوونی بڕێکی باشی ماددەی کافایین تیایدا هەندێک جار دەبێتە هۆی زڕاندنی خەو لە شەودا.
٢. لە هەندێک کەس زۆر خواردنەوەی چا هۆکار دەبێت بۆ کێشەی کۆ ئەندامی هەرس، بە گەڕانەویە ترشەکان لە ناو گەدەدا.
٣. هەندێک جار دەبێتە هۆی وشک بوونەوە، ئەمە لە وەرزی هاویندا زیاتر روودەدات بە خواردنەوەی زۆری چا لە رۆژەکەدا.
٤. بەشداری لە هەڵمژینی زیاتری ئاسن دەکات لە جەستەدا، زیادەڕەوەی لە چا خواردنەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ماددەی ئاسنی جەستە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی.
٥. دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئازاری ددان، بە تایبەت ئەگەر چا خواردنەوەکەت شیرین بێت.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad