ZNA:هەولێر هەندێ لەسوودەکانی گەڵای غار کە گەڵای غار لەلای عەطارەکان و بەهارات فرۆشەکان هەیه و نرخی هەرزانە
٭ ڕێژەی شەکری خوێن و چەوری سیانی ڕێک دەخات ، گەڵای غار وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان کوپێکی لێ بخۆ .
٭ بۆ کێش دابەزاندن ، گەڵای غار لەگەڵ دارچینی وەک چایی ئامادە بکە و سێ ژەم پێش نان و شەوان پێش خەوتن کوپێکی لێ بخۆ .
٭ نەخۆشیەکانی دڵ ناهێڵێت بەتایبەت دڵەکوتێ ، وەک چایی ئامادەی بکە و بیخۆ سێ ژەم پێش نان کوپێک .
٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرمابوون دەکات ، کەسێک سەرمای بووبوو گەڵای غار بکەن بەچایی بۆی و هەڵم بکەن بە گەڵای غار بۆی .
٭ ئازار ناهێڵێت ، ئەوانەی ئازاری جومگە و ئیسقانیان هەیه با زۆر ئاوی گەلای غار بخۆن .
٭ دژی خانەی شێرپەنجەییە بەتایبەت شێرپەنجەی ڕەحم بە بوونی ماددەی (بارثینولید)، خانمان ڕۆژانە دوو جار کوپێکی بخۆن و حەمام ی پێ بکەن ، ۱۰۰گم گەڵای غار لە پێنج لیتر ئاودا بکوڵێنن تا کاتژمێرێک و دوواتر کەسارد بوویەوە لەناوی دانیشن تا نیو کاتژمێر .
٭ بەسوودە بۆ خانمان پێش دووگیانی و سەرەتای دووگیانی کە دەبێتە هۆی هەڵمژینی فولیک و دووگیانیەکی بئ کەم و کوڕی درووست دەبێت .
٭ چارەسەری کێشەکانی سووری مانگانە دەکات ، ڕۆژانە دوو کوپ بخورێت لە ئاوی گەڵای غار .
٭ خەو ڕێک دەخات ، ئەوانەی خەویان خراپە ، شەوانە پێش کاتی خەو کوپێک ئاوی گەڵای غار بخۆن ، خەوێکی ئارام دەخەون .
٭ خوێن بەربوونی لووت ڕادەگرێت و چارەسەری دەکات ، پەنجا گرام گەڵای غار لە یەک لیتر ئاودا بیست خولەک بکوڵێنە و دوواتر بیپاڵیوە و هەر جارێک چەند قەترەیەک بکەرە کونی لووت .
٭ ددان پاک دەکاتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات ، گەڵای تەڕ ی غار بجو بۆ ددانێکی سپی و بۆنێکی خۆشی دەم .
٭ کێشەی گورچیلە ناهێڵێت ، خواردنەوەی سێ کوپ ڕۆژانە لە ئاوی گەڵای غار ، دەبێتە هۆی چارەسەر بوونی کێشەکانی گورچیلە .
٭ ووشکی پێست ناهێڵێت ئەگەر گەڵای تەڕی غار بکەی بەماسک شەوانە پێنج خولەک .
٭ زیپکەی روخسار ناهێڵێت ، بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی نەعناع و ڤازلین گیراوەیەک ئامادەبکەی و شەوانە بیکەیتە ماسک .
٭ زەیتی غار ، قژ وەرین ڕادەگرێت و تووێشکی سەر ناهێڵێت .
٭ زەیتی غار ڕشک و ئەسپێی سەر ناهێڵێت ، شەوانە لە پیستی سەر و قژ دەدرێت و بەیانی بە صابوونی کبریت دەشۆردرێت .
٭ غار خۆراکەماددەیەکی پڕ سوودە کە کۆمەڵێ کانزا لە پێکهاتنیدایە (مس ، پۆتاسیۆم ، کالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، زنک ، ئاسن ، سیلینیۆم ، مەنگەنیز )
٭ بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C ، ڤیتامین A ، تیدایە ،
هەروەها دەبێتە هۆی هەڵمژینی زۆری فولیک کە دەبێتە هۆی دروست بوونی دووگیانیەکی بئ کەم و کوڕی..
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |