English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بولگاریا ئەفسەرێکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا دەستگیر كرد
2024-02-06 [10:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌سه‌ر پێدانی زانیاری به‌كارمه‌ندێكی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی روسیا له‌ سۆفیا، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو، ده‌ستگیر كرا.

سەرۆک ئەرکانی گشتی وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا دەڵێت ڕۆژی دووشەممە کارمەندێکی یەکەیەکی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراوی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا دەستگیرکرد.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ بڵاوییان کردەوە ئەفسەرەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو گومانی ئەوەی لێکراوە زانیاری نهێنی بە کارمەندێکی پێشووی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە سۆفیا دابێت.

سەرۆک ئەرکانی گشتی وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا ژیڤکۆ کۆستێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو بە گومانی سیخوڕیکردن بۆ وڵاتێکی بیانی، کە ڕووسیا بووە، دەستگیرکراوە."

وتیشی چالاکییە نایاساییەکانی کارمەندەکە " ماوەی چەند مانگێکە " چاودێری دەکرێن.

بەپێی کەناڵی بی ئێن تی بولگاریا، ئەفسەرەکە زانیارییەکانی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا کردووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر پلانەکان بوون بۆ خۆدزینەوەی ئەو کۆمپانیایانەی کە لەگەڵ ڕووسیادان لە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا.

بولگاریا کە لە ڕووی مێژوویی و کلتوریشەوە زۆر نزیکە لە ڕووسیاوە، لە ساڵی 2019 ەوە چەندین دیبلۆماتکاری ڕووسیایی و کارمەندانی دیبلۆماتی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە وڵاتەکە دەرکردووە.

تەنها لە مانگی شەشی ساڵی 2022 دا بولگاریا دەرکردنی 70 کارمەندی دیبلۆماتی ڕووسیای لە وڵاتەکە ڕاگەیاند.

مانگی نۆی ساڵی ڕابردووش کاربەدەستانی بولگاریا بەرپرسی کڵێسای ئۆرثۆدۆکسی ڕووسیا لە سۆفیا و دوو قەشەی بێلاڕووسی دەرکرد، بە تۆمەتی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە جیۆسیاسییەکانی ڕووسیا تۆمەتباری کردن.

ساڵی داهاتوو پێنج بولگاریی بە تۆمەتی ئەندامبوونییان لە " تۆڕێکدا " لە لەندەن دادگایی دەکرێن، تۆڕەکە لە نێوان مانگی هەشتی ساڵی 2020 ەوە بۆ مانگی دووی ساڵی 2023 ئەرکی چاودێریکردنییان بۆ ڕووسیا ئەنجام داوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad