English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئاسیا.. هەڵبژاردەی ئوردن خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە
2024-02-06 [06:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی پێش کۆتایی جامی ئاسیا، هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و کوریای باشوور ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئوردن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە کوریای باشوور هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی ئوردن توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 53 و 66 لە ڕێگەی یاریزانان یازان نامات و موسا تەعمری تۆماریکرد.

 

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئوردن خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان ئێران و قەتەر دەکات، کوریای باشووریش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad