English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەماس به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی داوه‌ته‌وه‌
2024-02-07 [09:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی سێشەممە قه‌ته‌ر ڕایگەیاند حەماس وەڵامێکی " ئەرێنی " هەبووە سەبارەت بەو ئاگربەستە پێشنیارکراوەی کە دەبێتە هۆی ئازادکردنی بارمتەکان و لە بەرامبەریشدا وەستاندنی شەڕەکەی ناو غەززە، ئێستاش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ ئیسڕائیلدا تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.

هەریەک لە قه‌ته‌ر و ئەمەریکا و میسڕ پێشنیاری ڕێککەوتنێکی ئاگربەستییان کردووە کە تێیدا شەڕەکەی ناو غەززە دەوەستێنرێت و ئەو بارمتانە ئازاد دەکرێن کە لەلایەن حەماسەوە گیراون.

سەرۆک وەزیری قه‌ته‌ر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بلینکندا لە دەوحە وتی " وەڵامێکمان لە حەماسەوە وەرگرتووە سەبارەت بە چوارچێوەی گشتی ڕێککەوتنەکەی پەیوەست بە بارمتەکانەوە. لە وەڵامەکەدا چەند تێبینییەکییان هەبووە، بەڵام بە گشتی وەڵامەکە ئەرێنییە."

سەرۆک وەزیری قه‌ته‌ر کە هەفتەیەک لەمەوبەر بەشداری گفتوگۆکانی کرد لەگەڵ ئەمەریکا و میسڕ و ئیسڕائیلدا لە پاریس، کە لە ئەنجامدا ئەو پێشنیارە دروست بوو، وتی " گەشبینە " بەڵام ڕەتی کردەوە باس لە وردەکارییەکانی وەڵامەکەی حەماس بکات، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " هەستیاریی هەلومەرجەکە."

لەلایەن خۆیەوە حەماس پشتڕاستیکردەوە کە وەڵامەکەی ڕەوانەی میسڕ و قه‌ته‌ر کردووە.

بلینکن کە لە مانگی 10 ەوە ئەمە پێنجەمین جارە سەردانی ناوچەکە بکات، وتی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئیسڕائیلدا تاوتوێی ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکە دەکات.

بلینکن وتی " هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت. بەڵام باوەڕمان وایە ڕێککەوتنەکە ڕێی تێدەچێت و بێگومان گرنگە، بەردەوامیش دەبین لە کارکردن بە شێوەیەکی ماندونەناسانە بۆ بە دەستهێنانی."

بلینکن وتی ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی " درێژبوونەوەی ماوەی هێمنی و ئازادکردنی بارمتەکان و یارمەتی مرۆیی زیاتر."

وتی " ئەوە بێگومان سوودی بۆ هەمووان دەبێت، پێشم وایە ئەوە باشترین ڕێگەیە بۆ پێشەوە."

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad