English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە: هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیمان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت
2024-02-07 [10:09 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، هەڵوێستی سعوودیە هەمیشە جێگیرە سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین و پێویستییەکانی گەلی فەڵەستینی و مافەکانیان.

سعوودیە بانگەوازی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش کە هێشتا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین نەهێناوە، لەسەر گرنگی خێراکردنی دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر سنوورەکانی ساڵی 1967 لەگەڵ قودسی ڕۆژهەڵات وەک خۆی دووپاتکردەوە، بۆ ئەوەی گەلی فەڵەستین بتوانێت مافە ڕەواکانی خۆی بەدەست بهێنێت و ئاشتییەکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە بۆ هەمووان بەدەست بهێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، لە بەیاننامەیەکدا، سەبارەت بە گفتوگۆیە بەردەوامەکانی نێوان سعوودیە و ئەمەریکا دەربارەی ئاشتی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، رایگەیاند، "هەڵوێستی سعوودیە بەرامبەر پرسی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین چەسپاوە و هەرواش دەمێنێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سعوودیە هەڵوێستی پتەوی خۆی بە ئیدارەی ئەمەریکا گەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل نابێت مەگەر دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین لەسەر سنوورەکانی ساڵی 1967 لەگەڵ قودسی ڕۆژهەڵات وەک پایتەختی وڵاتەکەی دانپێدابنرێت".





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad