English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌وی رابردوو دوو فه‌رمانده‌ی حزبوڵا له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كوژران، لیژنه‌یه‌كیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا
2024-02-08 [09:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو لە ئاکامی ھێرشیکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دوو فەرماندەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، کوژران، ئه‌مه‌ریكاش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی راگه‌یاند، حكومه‌تی عێراقیش لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێکھینانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی بەغدا کە بە ھۆیەوە دوو فەرماندەی کاتئیبی حزبوڵڵای عێراق بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی، ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی بەغدا بڵاوە کردەوە و تیایدا ڕاگەیاندووە کە لیژنەیەکی ئەمنی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو ھێرشەی کە شەوی ڕابردوو، کرایە سەر ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی لە ناوچەی مەشتەل رۆژھەڵاتی بەغدا.

باسی لەوەش کردووە کە شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ٢١:٣٠ خولەک، ئەو ئۆتۆمبێڵە سەربازییە لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا کراوەتە ئامانج.

جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە بە هۆی ھێرشەکەوە، سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەنێو ئۆتۆمبیکەدا بوون، کوژراون.

باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەبارەی ھێرشەکەوە بەردەوامە.

لای خۆیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی ڕایگەیاند، بەرپرسیاریێتی لێکەوتەکانی بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانی حیزبوڵڵای عێراق دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا و ھاوپەیمانان ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم دەستدرێژییە مەترسیدارانە، دەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.

لیوا تەحسین خەفاجی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فەرماندەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەغدا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:"ئەم ھێرشە دوژمنکارییە نوێیە، دەبێتە ھۆی لەناوبردنی سەرجەم لێکتێگەیشتنەکان، ھەروەھا بەرپرسیاریێتی لێکەوتەکانی ئەم دەستدرێژییە مەترسیدارانە دەخەینە ئەستۆی لایەنی ئەمریکی و ھاوپەیمانان کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە، جگە لەوەش دەبنە ھۆی شکستپێھێنانی ڕاستەوخۆی سەرجەم گفتوگۆکانی نێوان ھەردوولا".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم دەستدرێژییە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقە و ناوچەکە بەرەو لێکەوتەی مەترسیدار پەلکێش دەکات."

دواتر فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھیرشەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەبو باقر ساعید-یان بەھۆی ئەوە کوشتووە، چونکە بەرپرس بوو لە پلاندانانی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

 

AA





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad