English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی چه‌ندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، ده‌ستگیر كرا
2024-02-08 [10:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادقەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.

لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، م لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی تری هەبووە.

 

کۆمێنت (0)





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad