English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا
2024-02-08 [10:20 AM]

ZNA-هەولێر



به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی 2ی 2024، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ میلیشیایانه‌ی كه‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، به ‌درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له‌ سووریا، به‌ڵام زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌زاندراوه‌.

دوای هێرشه‌كه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر بیستراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێدا جێگیر كراون.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌، گرووپه‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عیراق و سووریا، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا.

ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكاش میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ده‌كه‌نه‌ ئامانج و به‌ر‌پرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌ ئامانجگرتنی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا.
 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad