ZNA-هەولێر
دادگای كۆچی سوید، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌لوان مۆمیكا له وڵاتی سوید كه زیاتر له جارێك قوئانی پیرۆزی سووتاند. ساڵی ڕابردوو گه‌نجێكی عێراقی به‌ناوی سه‌لوان مۆمیكا له ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، زیاتر له جارێك قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و داوا له سوید كرا كه ئه‌و كه‌سه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات، سه‌رئه‌نجام دادگای كۆچی سوید بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی له وڵاته‌كه‌ی دا. رادیۆی سوید بڵاوی كرده‌وه كه دادگای كۆچی سوید تانه‌كه‌ی سه‌لوان مۆمیكای ڕه‌ت كرده‌وه كه پێشكه‌شی دادگاكه‌ی كردبوو و بڕیاری ده‌ركردنی له وڵاتی سوید په‌سه‌ند كرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad