English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی تروزی هەموو روژ بخو چونکە زور بەسودە
2024-02-09 [08:50 AM]

ZNA:هەولێر


‎ترۆزی چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، بەو پێیەش کە ئێستا وەرزی ئەو جۆرە سەوزەییە، خواردنی دەبێتە ھۆی پاککردنەوی خوێن و دورکەوتنەوە لە ژەھراوی بوون لەگەڵ بوونی چەندین سوودی تر.”
‎ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمه‌كانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ‌ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین، دەتوانین لە ئامادەكردنی زەڵاتە بەكاریبهێنین ، جگە لەوەی كە خۆش دەكرێت و لە ئامادەكردنی ترشیاتدا بەكاردەهێنرێت، بەڵام دیارە تا ئێستا نەمان زانیوە ترۆزی چ سوود و كاریگەرییەكی دەبێت لەسەرمان كە پێویستە پێی ئاشنا بین و ڕۆژانە گرنگی پێ‌ بدەین.
‎لەگەڵ ئەوەشدا ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی.”
‎لێرەدا سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی بزانه‌:-

‎1. گەرمی و سوتانەوەی گەدەو جگەر ناهێڵێت.
‎2. توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.
‎3. ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە.
‎4. توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیەو نایەڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.
‎5. میز ڕێك دەخات، ئەویش بە خوێیەكانی ناووی دەتوێنێتەوە.
‎6. گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەردو ڕمل.
‎7. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە هەستی تینووێتی ناهێڵێت، چونكە میوەیەكی ئاوودارە (تینوو شكێنە).
‎8. بۆ سپی كردنەوەی پێست زۆر باشە، ئەویش ترۆزییەكە لە ئاودا بكوڵێنە پاشان دەموچاووی پێ‌ بشۆ دوای ئەوە پارچە ترۆزی بخە سەر ڕووخسارت بۆ چەند خوولەكێك.
‎9. بۆ لابردنی پەڵەی پێست شەربەتی ترۆزی تێكەڵی شیری بكە ئینجا بۆ چەند خوولەكێك بیدە لە ڕووخسارت.
‎10. توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنی هەیە.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad