English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و ڕکابەری مانسیتی
2024-02-10 [06:00 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری بێرنلی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بێرنلی بهێنێت.

 

 تایمی یەکەم یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات، سەرەتا لیڤەرپوول گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان دیێگۆ جوتا لە خولەکی 31 تۆمارکرد،

بێرنلیش گۆڵی یەکسانی لە خولەکی 45 لەلایەن دارا ئوشیا تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا لیڤەرپوول کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد، توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن لویز دیاز و داروین نونێزەوە لە خولەکەکانی 52 و 79دا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بەشێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ، بێرنلیش لە پلەی 19 یە و 13 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad