English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوڵه‌ به‌یبون ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌سودن
2024-02-10 [06:22 AM]

ZNA:هەولێر


‎٭ بۆ برینی گەدە (نیو کاتژمێر پێش هەر ژەمێک مشتێک لە گوڵی ووشککراوی بەیبون بکەرە کوپێک ئاوی گەرم دووای چارەگیک لە گرتنەوەی بیپاڵێوە و بیخۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە.)
‎٭ بۆ ئەعصاب و توانای جنسی چای بەیبون بخۆ.
‎٭ بەهێزکەری مێشک و بیرکردنەوەیە.
‎٭ میز هینەرە و کێشەی میزەڕۆ چارە دەکات و میزە چرکێ ناهێڵێت.
‎٭ شیری دایکان زیاد دەکات.
‎٭ سوڕی مانگانەی خانمان ڕێک دەخات و ئازاری سووڕەکە کەم دەکاتەوە.
‎٭ بۆ ئازاری شەقیقە (خواردنی ڕۆژانەی چای بەیبون و چەورکردنی سەر بە زەیتی بەیبوون “کە لەکۆتاییدا فێری درووست کردنی زەیتی بیبونتان دەکەم” )
‎٭ بەردی میزڵندن دێنێتە خوارەوە ، بەردەوام خواردنی چای بەیبوون.
‎٭ تەڕی زۆری دامێن ناهێڵێت.
‎٭ بۆ چاو ئێشەو و حەساسی چاو هەڵم بە گوڵی بەبیبون بکە (سێ مشت لە گوڵی بەیبوون لە دوو لیتر ئاودا نیو کاتژمێر بکوڵێنە دواتر پارچە قوماشێک بەسەر سەرتدا بدە و هەڵمەکە بۆ ڕوخسارت بێت و بەپێی توانا چاوت بکەرەوە تا چارەگێک بەردەوام بە ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەوە ، وە چای بەیبون بە ئامادەکراوی هەیه لەکیسی بچوکدا ، پینج خولەک کیسێک لە ئاوی گەرمدا بهێڵەوە دووایی کە ساردبوویەوە بیخەرە سەر چاوت تا ۱۰ خولەک .
‎٭ بۆ ئازاری ماسولکە و تەشەنوجیان چای بەیبوون بخۆ.
‎٭ بۆ برنی دەم گوڵی بەیبوون بجوو.
‎٭ گوڵی تەڕی بەیبوون لەگەڵ سرکەی بەرسیلە وەک ڤیاگرا وایە.
‎٭ تا دادەبەزێنێت و ئازار شکێنه و دەزگای هەناسه بەهێز دەکات.
‎٭ بۆ بێ خەوی چای بەیبوون بخۆ ، دژی چای ڕەشه ، چای ڕەش خەو دەبات ، چای بەیبوون خەو دێنێت.
‎٭ بەیبوون دەرمانی بئ ئیشتهاییه و بۆ وەرەم و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان بەسوودە.
‎٭ بۆ کەم خوێنی زۆر باشە و دژی کرمی گەدە و ڕیخۆڵەیە.
‎٭ بۆ تەندووستیەکی باش لانی کەم ساڵی جارێک حەمام بە بەیبوون بکەن.
‎٭ زەیتی بەیبوون لەگەڵ زەیتی بادام بۆ نەخۆشیەکانی پێست زۆر بەسوودە.
‎٭ بۆ ژەهراوی بون بە مادەی خراپ ئەوا زەیتی بەیبوون بخۆ دەڕشێیتەوە.
‎٭ بۆ ئازاری گوێ یەک دڵۆپ زەیتی بەیبوون شەوانە بکەرە گوێیەکانت.
‎٭ بۆ ئازاری پشت مەساج بە زەیتی بەیبوون بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی زەنجەفیل بکەن.
‎٭ بە ئاوی کوڵێندراوی گوڵە بەیبوون هەم ڕووخسارتان جوان دەبێت هەم مووی سەرتان
‎٭ چای بەیبوون تەمەنی نائومێدی دووا دەخات.
‎٭ بەیبوون ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕێک دەخات.
‎٭ غازات ناهێڵێت و ئارامکەرەوەی ناو وورگە.
‎٭ یاریدەدەرێکی باشی سپڵ ە.
‎٭ بۆ ئازاری ئەوانەی جومگەیان دەردەچێت ، گوڵی بەیبوون بکوڵێنن و شەو تابەیانی لە جومگەکە بیبەستن .





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad