هەولێر : ZNA 1. ئەگەر شەكرەت نەبێت، بەڵام تەنها ئەو شەكرە سێ مانگەیەت زیادبێت، وە ڕێژەی شەكرەی ڕۆژانەت نۆرماڵ بێت ئەوە زۆر باشە، چونكە وادەگەیەنێت سێ مانگیەكەت هەڵەیە، چونكە زۆرجار ئەو حاڵەتە ڕوودەدات گرنگ ئەوەیە بەردەوام ڕێژەی شەكرەی ڕۆژانەت نۆرماڵ بێت.
2. ئەگەر شەكرەت نەبێت و ڕێژەی سێ مانگیەكەت زیاد بێت شەكرەی بەیانیان پێش خواردنیشت لە (100) بەسەرەوەبێت ئەوا نەخۆشی پێشی شەكرەت هەیەو ئەگەر توشبون بەشەكرەت زۆرە.
3. ئەگەر شەكرەت هەبێت و ڕێژەی سێ مانگەت زیاد بێت، واتە (7) زیاتر بت و ڕۆژانە شەكرەكەت نۆرماڵ بێت، ئەوە دەگەیەنێت پش ئێستا لە چەند مانگی ڕابردوو شەكرەت كۆنترۆڵ نەبووە، بەڵام ئێستا باشە.
4. ئەگەر شەكرەت هەیەو ڕێژەی سێ مانگیەكەت باشە، واتە لە (7) كەمترە، بەڵام ڕۆژانە شەكرەت بەرزە، ئەوە پش ئێستا شەكرەت باش كۆنترۆڵ بووە، بەڵام ئێستا كۆنتڕۆڵت لەدەستداوە.
5. ئەگەر شەكرەت هەبێت و لەماوەی كەمتر لە بیست ڕۆژ دووجار شەكرەی سێ مانگەت ئەنجام داو جیاوازییان زۆر بوو، یەكیان نزیكەی (7) بێت و ئەوی تریان (9) بێت، ئەوە یەكێكیان هەڵەیە.
6. زۆر كەس تەنیا پشت بە سێ مانگیەكە دەبەستێت بۆ بەدواداچوونی شەكرەی خۆی، ئەمەیش هەڵەیە، چونكە بەردەوام بوون لەسەر پێوانەی شەكرەی ڕۆژانە گرنگترە لە سێ مانگە، بەڵگەیش ئەوەیە كە لەو ساڵانەی دواییدا ڕێگایەكی دیكەی بایەخداری بەدواداچوونی شەكرەو پێوانەكردنی جەختی لێ دەكرێتەوە، ئەویش بریتیە لە (شەكرە-كاتی- تێكڕایی -Time in range glucose) كە تێكڕای پێوانەكردنی بەردەوامی شەكرەیە لە ڕێگای (سێنزەر) ێكەوە كە لەژێر پێستە جێگیر دەكرێت و بە سۆفت وێر دەكرێتە داتا، پێویستە شەكرەدار ئەو (شەكرە كاتی تێكڕایی) ەی لە حەفتا بەسەرەوە بێت، واتە سەتا حەفتا زیاتری كاتی (24) كاتژمێریە ڕۆژانەكەی شەكرەی نۆرما بێت، هەمیشە بەدواداچوون و پێشگیری باشترە لە گەڕان بەدوای پزیشكی جۆر بەجۆرو گۆڕینیان
. (د. یوسف خەتێ – پسپۆری نەخۆشییە كوێرە رژێنەكان)
ئەم هەواڵە 973جار خوێندراوەتەوە |