English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ گۆڵبارانی وێستهامی خاوەن یاریگا کرد
2024-02-11 [05:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 24ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی وێستهام.

 

لە ئەنجامدا یانەی گەنەرز توانی یارییەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە وێستهامی خاوەن یاریگا هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و ئارسناڵ چوار گۆڵی لە خولەکەکانی 32، 41، 44 و خولەکی دووی زیادکراوی ئەو تایمە لەڕێگەی یاریزانان سالابیا، ساکا، ماگالایس و لیۆناردۆ ترۆسارد تۆمارکرد.

 

لەتایمی دووەمیشدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن کونترۆڵی یاریگایان کردبوو توانیان دوو گۆڵی تر لەلایەن ساکا و رایس تۆمارکرد و یارییەکەش بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر تەواو بوو.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ لە پلەی سێیەمە بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ، وێستهامیش خاوەن 34 خاڵە پلەی هەشتەمی گرتووە.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad