English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دواخرا
2024-02-12 [08:20 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو شەوی رابردوو، یەکشەممە، 11-02-2024، ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و جێگرانی کۆببێتەوە، بەڵام تەنها شەش ئەندام بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد، رێژەی یاسایی تەواو نەبوو و، کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

لە کۆی ئەو 15 پارێزگایەی لە کۆتایی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی تێدا بەڕێوەچوون، تەنیا ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە تاوەکو ئێستا سەرکەوتوونەبوون لە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاکانیان و چاوەڕێش دەکرێت ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەو پرسە ببرێتە دادگای فیدراڵی.

رۆژی دووشەممە 5ـی شوباتی 2024، دوای دەستپێکردنی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەهۆی کێبڕکێی توندی هەردوو لیستی سیادە و تەقەدووم بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، دانیشتنەکە تەواونەکراو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

رۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە 15 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 41%،  کە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد.

لەم هەڵبژاردنەدا، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەبوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش 7765 بنکەی ده‌نگدانی ئامادەکرد لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدانی لەخۆگرتبوو، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان. لە کاتێکدا 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێیان لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە کرد کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad