English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەمەریکا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
2024-02-12 [08:33 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئوستن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە واشنتن دی سی بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت.

گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 12ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جارێکی دیکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە واشنتن دی سی، ئەمجارەیان بەهۆی "کێشەی فریاگوزاری میزڵدان" بووە، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کەوت نەخۆشخانە و مشتومڕێکی زۆری نایەوە.

پات رایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن "لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان".

دەشڵێت: "جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپی و کۆنگرێسم ئاگادارکردووەتەوە".

رایدەر راشیگەیاندووە، ئۆستن ئەرکەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری بەرگری کاسلین هیکس سپاردووە.

ئۆستن لە سەرەتای ئەم مانگەدا داوای لێبوردنی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی رەخنە سیاسیە توندەی لێگیرا بەهۆی ئەوەی یەکەمجار بە نهێنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و کەسی لێ ئاگادار نەکراوەتەوە.

لوید ئۆستن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، دەبوو سەرۆکم لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکەم ئاگادار بکردایەتەوە.

ئۆستن لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا دیار نەما، دواتر راگەیەندرا کە ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی سەیر بوو و بووە جێگەی مشتومڕ لە ناوخۆی ئەمەریکا ئەوەبوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بەرپرسان شاردرابووەوە.

بەڵام ئەمجارەیان دوای دوو کاتژمێر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەندرا کە ئۆستن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پات رایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپا و کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad