English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات
2024-02-12 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو بەڵێنی " ڕێڕەوێکی پارێزراو " دەدات بە دەیان هەزاران فەلەستینی لە شاری ڕەفەحی باشووری غەززە، ئەمەش پێش دەستپێکردنی هێرشە زەمینییەکەی هێزەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر شارەکە دژی چەکدارانی حەماس. بەڵام دیار نیە کە ئایا فەلەستینییە ئاوارەبووەکان بۆ کوێ دەڕۆن.

نەتانیاهو لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ پڕۆگرامی This Week ی کەناڵی ئەی بی سیدا جەختی لە نیازەکانی کردەوە بۆ فەرمانکردن بە هێزەکانی ئیسڕائیل بۆ هێرشکردنە سەر چوار فەوجی حەماس لە ڕەفەح، دەڵێت سەرکەوتن بەسەر حەماسدا لە غەززە ڕوونادات بەبێ پاککردنەوەیان لە ڕەفەحی سەر سنووری میسڕ.

زیاتر لە نیوەی دانیشتوانە 2.3 ملیۆنییەکەی غەززە هەڵاتوون بۆ ڕەفەح و لە پەناگە قەرەباڵغەکاندا گیرییان خواردووە. بەڵام نەتانیاهو وتی " ئەنجامی دەدەین. ئەنجامی دەدەین و لە هەمان کاتیشدا ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ دانیشتوانی سڤیل دابین دەکەین تاوەکو بتوانن ئەوێ بەجێبهێڵن."

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەو هەموو هاووڵاتییە فەلەستینییانەی کە لە خێمەکاندان لە ڕەفەح بۆ کوێ دەچن، نەتانیاهو وتی بەرپرسانی ئیسڕائیل " کار لەسەر پلانێکی ورد دەکەن."

 

voa





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad