English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل لە رەفەح ٦٥ فەلەستینیی کوشت و دوو دیلی ئازاد کرد
2024-02-12 [08:54 AM]

​ZNA- هەولێر


لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی رەفەح لە باشووری غەززە نزیکەی ٦٥ کەس کوژران.

تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، شەوی رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی ١٤ خانووی پڕ لەخەڵکی سڤیلی لەناوچەی رەفەح کردووە، لەئەنجامدا نزیکەی ٦٥ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

تەندروستیی غەززە دەشڵیت، لەهێرشەکەی ئیسرائیلدا جگە لەخانووی هاووڵاتیانی سڤیل یەکێک لەمزگەوتەکانی ناوچەکە وێرانبووە..

لەبەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل سەبارەت بەهێرشەکە ئاماژەی بەوەدا، هێرشێکی سەرکەوتوویان کردووەتەسەر بارەگاکانی حەماس و توانیویانە ئامانجی خۆیان بپێکن.

ئاماری قوربانیانی غەززە بەردەوام روو لەزیادبوون، لەحەوتی ئۆکتۆبەری رابردووەوە زیاتر ٢٨ هەزار و ٢٠٠ کەس لەو ناوچەیە کوژراون، نزیکەی ٦٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad