English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسییەکانی کەشتییەکیان کردە ئامانج کە بەرەو ئێرا دەڕۆیشت
2024-02-13 [09:04 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسانی سه ربازی ئەمەریکا رایانگەیاند، حوسییەکانی یەمەن ڕۆژی دووشەممه دوو مووشەکیان ئاراستەی کەشتییەکی بارهەڵگر کرد کە بەرەو ئێران دەرۆیشت لەدەریای سووردا. لە هێرشەکەدا زیانێکی کەمیان به کەشتییەکه گەیاندووه به ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە .

سەرچاوەکانی کەرتی کەشتیوانی ڕایانگەیاند، ئەو هێرشەی کە دوێنێ ڕوویدا، یەکەم جارە کە حوسییەکان کەشتییەکیان کردووەتە ئامانج کە بەرەو ئێران بڕوات.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا بڵاویکردەوە، "ئەو دوو موشەکە بەرەو کەشتی ستار ئایریس ئاراستەکراون، کە کەشتییەکی بارهەڵگری خاوەندارێتی یۆنانییە و ئاڵای دوورگەکانی مارشال هەڵدەدا، کە لە دەریای سوورەوە تێپەڕ بووە و گەنمەشامی لە بەرازیلەوە هەڵگرتووە".

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کەشتییەکە ئەمەریکییە، بەڵام کۆمپانیاکانی بەدواداچوون بۆ جوڵەی کەشتییە دەریاییەکان ڕایانگەیاندووە، کەشتییەکە لەلایەن حزبێکی یۆنانییەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ئاڵای دوورگەکانی مارشالیان هەڵکردووە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا و گروپی شیکاری و داتاکانی کیپلەر ڕاپۆرتیان دا کە کۆمپانیای ستار ئایریس بارێکی گەنمەشامی لە بەرازیلەوە بۆ ئێران دەگوازێتەوە.

ئیشان بەهانو، پسپۆڕی باڵای کشتوکاڵی دەڵێت: "وەک هەموو کەشتییە بارهەڵگرەکان کە بەرەو ئێران دەڕۆیشتن، کەشتیی ستار ئایریس لە دەریای سوور دوور نەکەوتەوە، ڕەنگە لەبەر ئەوەی لە هێرشەکانی حوسییەکان نەترساوە کە دەکرا بە دۆست هەژمار بکرێن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرازیل زۆرینەی گەنمەشامیەکانی هەناردەی ئێران دەکات، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بگاتە 4.5 ملیۆن تۆن.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad