English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی، بە NBCئەمەریکى ووت : سەقامگیرى کوردستان واتە هەموو جیهان
2024-02-13 [08:05 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


روون ئاشکرایە، ئەو ناوچەیەى کە پێى دەووترێت رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، بەدرێژایی مێژووى دوور ونزیک هەمیشە شوێنى شەڕوململانێى دەسەڵاتەکان وداگیرکارى بووە ، پێچەوانەکەشى لە نێو گێژاوى ئەو نائارامی وناسەقامگیرییانەدا ، کوردستان و نەتەوەیەکى رەسەن وئاشتیخواز بوونى هەبووە و هەیە کە هەمیشە وبەکردەوە خولیایی پێکەوەژیان و ئاسوودە ژین بووە، کە رۆژ بە رۆژ رەنگدانەوەى زیاتر و سیماى جوانى پێشانى هەموو دوونیا دەدات .
ئەوەى بە جیاوازى زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێشمان دەبینرێت ، ئەو  ئاسایش و ئارامی و سەقامگیرى هەرێمی كوردستانە، لە هەموو قۆناغێكدا بەرەوپێشچوونی زیاتر و گەورەتری بەخۆیەوە بینیووە، هەمیشە لە مەیدان بوونە، کە لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی1991 ـەوە، لە ڕۆژی دامەزراندنی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەو نێوەدا بە گەواهیدەرى هەموو وڵاتانى دوونیا حکوومەتى کوردستان هەمیشە سەرچاوەى دڵنییایی بووە بۆ نێوخۆ و وڵاتانى دراوسێ و هەموو جیهان .
ئەوەى لە نزیکەوە شارەزاى سیاسەت و دیپلۆماسى بن و خوێندنەوەى وردیان بە رووداو وپێشهاتەکان و بەتایبەتى چاوپێکەوتنى تۆرى هەواڵى NBC (ئێن بى سى) ئەمەریکى، لەگەڵ مەسروور بارزانى و ووتەکانى هەبێ باش ئەو راستییەیان بۆ دەردەکەوێت کە بۆ چى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لەلایەک داواى مانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە ناوچەکە وعێراق و هەرێمى کوردستان و ولایەکى تریش داواکارى هاوکارى سەربازى و لۆجستیکى بۆ  پێشمەرگە و پارێزگارکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان کرد ، ئەوەش دەرخەرى ڕاشکاوە و کەسایەتى ڕاستگۆ و خوێندنەوەى وردبینانەى و داواکارى کوردستانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و هەڕەشەکان و پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان لەو هێرشانەى کە بەهۆى ناسەقامگیرى و جەمسەربەندییەکانى ئەمڕۆى ناوچەکە و عێراق وایکردووە کە بە مووشەکى بالستیک و درۆن پەڵامارى گەلى کورد وقەوارەى هەرێمى کوردستان بدرێت .
هەروەها لە رابردووش ئەوە پشت راست بۆتەوە کە کاتێک کە هەرێمى کوردستان و پایتەختەکەى سەقامگیرو ئاڕام بێت ، ئەوا کاریگەرى لە سەر ئاشتى و ئۆقرەى هەموو عێراق و ناوچەکە و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبووە  ، بەتایبەتى کاتێک هێزى پێشمەرگەى  کوردستان بە ڕێبەرایەتى سەرۆک بارزانى بە درێژایی 1050 کیلومەتر شەڕى دڕندەترین رێکخراوى تیرۆریستى دەکرد تەنها کوردستانى نەپاراست بەڵکو لە جیاتى هەموو جیهان شەڕى  لە پێناو گەڕاندنەوەى ئاشتى و ئاڕامى کرد 
جێگەى هەڵوەستەکردنە کاتێک دەبینرێت ، کە مەسروور بارزانى بە شێوەیەکى ڕاشکاو باسى هەڕەشە ومەترسییەکانى ئەمرۆى ناوچەکە و عێراق دەکات وداواى پشتیوانى سیاسى و سەربازى دەکات لە ئەمەریکاو هاوپەیمانان ئەوا کەسانێکى کاڵفام و خاو لە رووى سیاسى و دیپلۆماسى  ، ئەوا دەیانهەوێت لە ئاوى لێڵ ماسى بگرن و ووتە و چاوپێکەوتنى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بەلارێدا ببەن ، گوایە گەلى کورد وهەرێمى کوردستان چوونەتە پاڵ ئەمەریکا و بەڵام ئەو کەس ولایەن و مشەخۆەرانە خۆیان لە بیرکرد کە چۆن بە چەند کاتژمێرێک و نالۆژیکانە نیوەى خاکى کوردستانیان بە ئاغا و سەیدەکان رادەستکرد و دواتر بوێرى ئەوەیان نەبوو کە  ئاڵایی حزبەکەشیان بەرز بکەنەوە ، ئێستاش بە ڕێگەى چەواشەکارى و زانیارى هەڵەى سیخورەکان بە دوژمنان و داگیرکەران لە بەرامبەر سەموونێکى خۆفرۆشى  و نیشتیمانفرۆشى دۆژمنان ناچار بە پەڵاماردانى هەرێمى کوردستان بکەن .
مێژوو گەواهیدەرە کە بارزانى و ڕێبازەکەى و بە ئێستاى مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان دەیان ساڵە لە پێناو شکۆمەندى گەل ونیشتیمانەى خەبات و قوربانى بەخشیووە و دەبەخشێ ، هەرگیز سازشى لە سەر بستێک خاک و بچووکترین مافەرەواکانى نەتەوەکەى نەکردووە ، کاتێک داواى پشتیوانى سیاسى وسەربازى و چەکى پێشکەوتوو دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیماکەى ئەوا زۆر ڕاشکاوانە و راستگۆیانە ئەو خواستە دەخاتە روو وەک زەروورەتێک و پێوستێەک بۆ  بەرەنگاربوونەوەى مووشەک ودرۆن و تەکنۆلۆژیانى نوێى سەربازى کە بە پێى سەردەم گۆرانکارى بە شێوازى بەرگریکردن و بەکارهێنانى جۆرى چەکەکان هاتووە ، لە هەمان کاتدا بارزانى لە هەموو قۆناغەکان و سەختی وهەوراز و نیشوەکاندا خۆى بەخاوەن و بەرپرسیار زانیووە ، بۆیە خستەڕووى داوکارى بۆ ئەمەریکاو هاوپەیمانان بۆ  دابیکردنى چەکى پێشکەوتوو بۆ پاراستنى قەواەرى هەرێم و دەستکەوتەکانى و فەراهەم کردنى سەقامگیرى وئاشتییە نەک تەنها بۆکوردستان بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە و جیهان و رووبەڕووبوونەوەى هێرشە تیرۆریستیەکان .
خەسڵەت وکردەوەکانى مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان  پێمان دەلێن کە ، بەڕێزیان جگە لە پشت بەستن بەخوا و هێزى پێشمەرگەى کوردستان ئیرادەى لەبن نەهاتووى گەلى کورد و ئینجا وەک ئەوەى خۆى لە چاوپێکەوتنەکەى لەگەڵ ئێن بى سى نیوز ، پشتیوانی ئەمەریکاوهاوپەیمانان خوازیارە کە بەو ڕێگەیەوە ئاشتى وسەقامگیرى هەم بۆ کوردستان و هەمیش بۆ عێراق و ناوچەکە زیاتر فەراهەم ببێت .
ئەوانەشى کە هەمیشە خەون تێکدانى سەقامگیرى و چەواشەکارى و درۆ و سیخورى بۆتە مامەڵە وبازرگانى بە گەل و نیشتیمانەکەیان و لە پێناو سەموونێک و چەند تمەن و دینارێک و  رازیکردنى ئاغاکانیان باش دەزانن کە کارتەکانیان لە مێژە سووتاوە و چوار ساڵى رابردووش بینیمان کە چۆن هەموو چەک و سیناریۆ ئامرازێکیان بەکارهێنا بۆ شکسپێهێنانى مەسروور بارزانى و حکوومەتى کوردستان ، چۆن هەموو تیرە ژەهراوییەکانیان بەر چیاسەرکەشەکانى کوردستان کەوتن و لووت و سەرى خۆیان ئاغاکانیان تێک وپێک شکا و تووشى هیستریا و شڵەژانى دەروونى بوونەوە ، لە کاتێکدا نەخۆیان و نەئاغاکانیان نەیانتوانى نە ئیرادەمان بشکێن و نە سەرکەون بە سەر خۆڕاگریمان و نەتوانیان بەر لەو گۆرانکاریی و پێشهاتانە بگرن ، کە تەنها سەرکەوتن و دەستکەوتى زیاتر چاوەروانى کوردوکوردستان دەکەن .





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad