English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی هەنگاوێکی بڕی
2024-02-14 [08:22 AM]

ZNA - هەولێر


لە یەکەم شەوی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لایپزیگ میوانداری ریال مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانەی ئیسپانیا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لایپزیگی خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە سەرەتایی تایمی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 48 برایم دیاز تاکە گۆڵی یارییەکە و یانەی مێرنگی تۆمارکرد،

بەدرێژایی یارییەکە هەردوو لا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکەش بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتاییهات.

 

بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 6ی مانگی داهاتوو لەنێو خاکی ئیسپانیا و لە یاری ریال مەدرید بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad