ZNA - ههولێر
پارێزگاری دهۆک و شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، دۆخی ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆخی ئاوارە و پەنابەران تاوتوێ دەکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-02-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، بە سەرۆکایەتیی دەیڤد هیلی کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای دهۆک، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە و ئاوارە و پەنابەران، پڕۆژە کەلتووری و شوێنەوارەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە دهۆک تاوتوێ کران.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |