English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر...به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2024-02-14 [10:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ ڕێگری و فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان.

ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە پێی ماددەی (452) لە یاسای سزادانی عێراقی، پێنج تۆمەتبار ده‌ستگیركران.

راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان ناویان (م، أ، ط) و (أ، ح، ن) و (ع، ن، ص) و (أ، ع، م) و (ه، ع، ع) بووه‌ و بە تۆمەتی ڕێگری و فڕوفێڵ و دزیکردنه‌وه‌ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.

له‌باره‌ی شێوازی فێڵه‌كه‌یان، ئاسایش رایگه‌یاند: ئەم تۆمەتبارانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی فرۆشتنی چەند جۆرە کاڵایەکیان کردووە بە ڕێگای ڕاستەوخۆ (ئۆنڵاین)، دوای ئەوەی لەگەڵ کڕیارەکە ڕێکەوتوون، ناونیشانی شوێنێکیان داوەتە کڕیارەکە کە ئەو شوێنە چۆلەوانییە و دوورە لە کامێراکانی چاودێری، لە کاتی گەشتنی کڕیارەکە بۆ شوێنەکە لەلایەن ئەم تۆمەتبارانەوە ڕێگرییان لێ کراوە و هێرشکراوەتە سەریان و ئازار دراون و پارە و مۆبایلەکانیان لێ سەنراوە و دواتر هەڵاتوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ كۆتاییدا سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمێشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن لە پێدانی زانیاریدا.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad