ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی کۆپنهاگن میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە ئەنجامدا سیتیزن هەنگاوێکی گەورەی بۆ قۆناغی داهاتوو بڕی و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کۆپنهاگن بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا مانسیتی باشتر بینرا و دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان دی بڕۆین و بێرناردو سیلڤا خولەکەکانی 10 و یەکی زیادکراوی ئەو تایمە تۆمارکرد،
پاشان لە خولەکی 34 ماتسۆن گۆڵی یەکسانی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمیشدا سیتی بەردەوامبوو لە هەوڵدان بۆ گۆڵی سێیەم، هەوڵەکانی ئەنجامەکەی لە کۆتای یارییەکەدا دەرکەوت کاتێک لە خولەکی دووی زیادکراوی تایمەکەدا فۆدین گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.
یاری گەڕانەوە لە 6ی مانگی سێ لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە مانسیتی بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |