English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. پاریس لەنێو خاکی خۆی شکستی بە سوسيداد هێنا
2024-02-15 [07:32 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری ریال سوسیدادی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەم و لە سەرەتای یارییەکە هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتری، هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا پاریسی خاوەن یاریگا هەوڵەکانی چڕکردەوە و لە خولەکی 58 کیلیان ئێمباپێ پاریسی پێشخست، دوای ئەوە لە خولەکی 70 بارکۆلا دووەم گۆڵی بۆ پاریس تۆمارکرد.

 

یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی سێشەممە و 5ی مانگی داهاتوو لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad