English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری گرنــــگ دەربارەی زەنــــجەفیــــل بــزانە
2024-02-16 [04:19 AM]

ZNA:هەولێر


بەھێزکەری گشتی لاشەی مرۆڤە وە بەھێزکەری مێشک و بیرە.
بە خواردنی ماددەی ژەھراوی ناو لەش لەگەڵ ئارق فڕێ دەدەیت.
بۆ ئەوانەی بە سەفەر نارەحەت دەبن کەمێ زەنجەبیل بجون تێک ناچن.
بۆھەرسکردنی خۆراک زۆر بەسودە ، چونکە ئەنزیمی جۆراو جۆری تێدایە.
تایبەتمەندی دژە بەکتریای ھەیە.

✔دژی خوێن مەیینە.
✔دژی شێرپەنجەی ھێلکەدانە.
✔دژی شێرپێنجەی کۆڵۆنە.
✔دژی دڵە کزێ یە.

✴بەسودە بۆ شەقیقە.
✴بەسودە بۆ سەرمابوون و ھەڵامەت.
✴ئارام بەخشە لە سوڕی مانگانایا.
✴کەمکەرەوەی ئازار و التھابە.

✅چارەسەری نەخۆشی شەکره دەکات.
✅چارەسەری پەتاو هەلامەت دەکات.
✅باشترین چارەسەره بۆ سەر ئێشه.

زیــــــــانەکانی:
ھەندێک کەس بەھۆی نەخۆشی یان حاڵەتێکی تەندرووستییەوە نابێت ھیچ کات زەنجەبیل بخۆن و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
✔ زەنجەفیل کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە ھەیە کە زوو توڕە دەبن و نەخۆشی دڵیان ھەیە چونکە دەبێتە ھۆی زیادکردنی لێدانی دڵ.
✔ ئەو کەسانەی قورحەی گەدە یان دوانزەگرێیان ھەیە نابێت زەنجەبیل بخۆن، چونکە دەشێت ئەو توونییەی(تیژ) لە زەنجەبیلدایە زیانیان پێبگەیەنێت و ئازاریان بدات.

✔ ئەو کەسانەی بەردی زراویان ھەیە نابێت زەنجەبیل بخۆن، چونکە زەنجەبیل دەردانی دەدراوی زراو زیاددەکات و ئەوەش بەردەکان زیاتر دەکات.

✔ ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێنبەربوونیان ھەیە و درەنگ خوێنیان دەمەیێت نابێت زەنجەبیل بخۆن، چونکە ئەو خواردنە سووڕی خوێن خێرا دەکات و زیاتر خوێن لەدەست دەدەن.

✔ زەنجەبیل ھەڵمژینی ئاسن و ڤیتامین کەم دەکاتەوە و ھەربۆیە نابێت خانمانی سکپڕ بیخۆن بۆئەوەی منداڵەکەیان ئاسن و ڤیتامینی باشی پێبگات.

لەپێش نەشتەرگەریدا ھیچ کات زەنجەبیل مەخۆ، چونکە ئەگەری خوێنبەربوون زیاتر دەکات.

✔ ھەندێک دەرمان ھەن کە زەنجەبیل ھەڵمژینیان لەگەدەدا کەمدەکاتەوە و پێویستە بە پزیشکەکەت بڵێیت بۆ زانیاری لەبارەی ئەوەوە. 

وە نابێت بەھیچ جۆرێک لەگەڵ ئەمانەدا بەکاربێت:
▪کاھوو.
▪پیاز.
▪مەعدەنووس.
▪  بیبەری توون(تیژ).





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad