English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڵکە بخۆیت هەڕگیز نەخوش نابێت
2024-02-16 [04:31 AM]

ZNA:هەولێر


پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان رای دەگەیەنێت، تۆڵەكە چارەسەرە و سوودێكی یەكجار زۆر هەیە و بە درێژایی مێژوو وەك دەرمان بەكار هاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی كانوونی دووەم، بەدر قادر سوورچی پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە “وشە”ـی راگەیاند، تا بكرێ هەفتانە تۆڵەكە یان تۆركە بخۆن تا گیای بەهارە لە دەست خۆتان نەدەن، چونكە بە درێژایی مێژوو وەك دەرمان بەكار هاتووە.

زیاتر گوتی، تۆركە یان تۆڵەكە ڕووەكێكی ڕەسەنی ئەوروپا و باكوری ئەفریقا و ئاسیاییە، لە كێڵگەكاندا بە خۆرسك دەڕوێت، گوڵ و گەڵاكەی وەك دەرمان بەكار دێت.

لەبارەی سوودەكانی ئەو پزیشكە دەڵێت، سوودەكانی بریتین لە :-
- باشترین چارەسەرە بۆ كێشەی قەبزی. 
- ئاوی تۆركە بۆ خورانی دەم و قوڕگ و كۆكەی وشك و چەندان حاڵەتی تر بەسوودە.
- مادەیەكی لینجی تێدایە كە قوڕگ و دەم دەپارێزێت و ئارامی دەكاتەوە.
- دەتوانرێت وەك مادەیەكی دژە هەوكردن بۆ كۆئەندامی هەناسەدان، كۆئەندامی هەرس و پێست بەكار بهێنرێت.
- هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا، ئازاری قوڕگ، كۆكە، هەوكردنی بۆڕییەكانی هەناسە.
- ئێسك بەهێز دەكات.
- برین و سووتان زووتر چاك دەكاتەوە.
- ئازاری پێوەدانی مێروو و مار كەم دەكاتەوە برینەكەش چاك دەكاتەوە.

بە گوتەی ئەو پزیشكە خواردنی تۆڵەگە، لایەنی خراپەشی هەیە كە كاریگەریی لاوەكی ئەگەری هەیە وەك:
- بۆ ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە باش نییە و ئاگاداربن.
-  ئەوانەی سكچوون و ڕشانەوەیان هەیە.
- بۆ ژنانی دووگیان یان شیردەر باش نییە.
- ئەو كەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad