English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیدارەی بایدن ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل
2024-02-17 [08:15 AM]

ZNA - هەولێر


ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی پاکیجێکی نوێی چەک بۆ ئیسرائیل کە بۆمبیش لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی داوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و غەززە دەکات.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، ئیدارەی بایدن خۆی ئامادە دەکات بۆ ناردنی بۆمب و چەکی دیکە بۆ ئیسرائیل بۆ پڕکردنەوەی جبەخانە سەربازییەکەی، هەرچەندە ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێت لە غەززە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەمەریکا بەنیازە چەک و تەقەمەنی بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار بۆ ئیسرائیل دابین بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەنیازن نزیکەی هەزار بۆمبی MK-82 بۆ ئیسرائیل دابین بکەن، جگە لە بۆمبی KMU-572 کە بە وردی ڕێنمایی دەکرێن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا ڕێککەوتنی دابینکردنی چەک لەلایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و جەختیشیکردەوە کە دەبێت ڕێککەوتنەکە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە پەسەندبکرێت.

پێشتر بایدن ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییەکانی ئەم دواییەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر پێویستی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لە کەرتی غەززە کردووەتەوە بە مەبەستی ئازادکردنی بارمتەکان.

 

بایدن وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی جەوهەریم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد، ئاماژەم بە پێویستی جێبەجێکردنی ڕژێمی ئاگربەستی کاتی کرد بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و بارمتەکان.

 

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان لەسەر زەوی دەستپێنەکات، بەڵکو ئەم دەستپێشخەرییە لەبەرچاو بگرێت.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad