English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان شكست بهێنن، ناچار ده‌بین حیزبوڵا لەسەر سنوور دووبخه‌ینه‌وه‌
2024-02-17 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتی، ئەگەر چارەسەری دیپلۆماسی نەدۆزرێتەوە، ئیسرائیل ناچار دەبێت بجووڵێت بۆ لابردنی حیزبوڵا لەسەر سنوورەکە، وتیشی،  " لەو جۆرە حاڵەتەدا لوبنانیش باجێکی گەورە دەدات."

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە " هێرشێکی ئاسمانی وردییان " بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە کە تێیدا فەرماندە و چەکدارانی حەماس کوژراون. بەڵام باسی لە کوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل نەکرد. پێشتریش ئیسرائیل چەندین جار وتوویەتی هاووڵاتییانی سڤیل ناکاتە ئامانج.

ڕۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی هێزە پیادەکانی " لەسەر خاکێک مەشق دەکەن کە وەکو سنوورەکانی باکوورە لە وەرزی زستاندا."

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئیسرائیل کاتز لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا وتی حیزبوڵا تەنها بریکارێکە کە ئێران یاری پێدەکات لە هەر کاتێکدا بیەوێت، ئیسرائیلیش ڕێگە نادات ناسەقامگیرییەکەی باکوور تا هەتایە بەردەوام بێت.

کاتز وتی " ئەگەر چارەسەری دیپلۆماسی نەدۆزرێتەوە، ئیسرائیل ناچار دەبێت بجووڵێت بۆ لابردنی حیزبوڵا لەسەر سنوورەکە و گەڕاندنەوەی دانیشتوانمان بۆ ماڵەکانی خۆیان." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ نزیکەی 70,000 ئاوارەی ئیسرائیلی.

وتی " لەو جۆرە حاڵەتەدا لوبنانیش باجێکی گەورە دەدات."

لای خۆیه‌وه‌ حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت دەڵێت هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر دەکات، ئەوەش لە وەڵامی کوژرانی 10 هاووڵاتی سڤیلی لوبنانیدا لە هێرشەکانی ئەم هەفتەیەی ئیسرائیلدا، هاوکات ئیسرائیل ڕایگەیاند حیزبوڵا لەسەر سنوورەکە لادەبات ئەگەر چارەسەرە دیپڵۆماسییەکان شکست بهێنێت.

سەرکردەی حیزبوڵای لوبنان سەعید حەسەن نەسڕەڵا لە وتارێکدا وتی ئیسرائیل " بە خوێن " باجەکەی دەدات، ئاماژەی بە مەترسی چڕکردنەوەی ململانێکەدا کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەززە لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامە.

نەسڕەڵا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی بە مەبەست هاووڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج، دەڵێت ئیسرائیل دەیتوانی خۆی بە دووربگرێت لە کوشتنییان. ئەوانەی کوژراون پێنج منداڵییان تێدا بووە.

نەسڕەڵا وتی " وەڵامی کۆمەڵکوژییەکە دەبێت بەردەوامیدان بێت بە بەرهەڵستییەکان لە بەرەی پێشەوە و زیادکردنی کارەکانی بەرهەڵستی لە بەرەی پێشەوەدا. لەم ڕۆژانەدا ژن و منداڵانمان دەکوژرێن، دوژمن بە ڕژانی خوێنییان باجەکەی دەدەن."

وتیشی کوشتنەکان سووربوونی حیزبوڵڵایان زیاتر کرد. حیزبوڵڵا " بوون و هێز و ئاگر و توڕەییەکەی " زیاتر دەکات و ئۆپەراسیۆنەکانیشی فراوان دەکات. وتی ئیسرائیل " دەبێت پێشبینی ئەوە بکات و چاوەڕێی ئەوە بکات."

هەریەک لە سوریا و لوبنان دەکەونە بەرەی باکووری ئیسرائیلەوە.

فەڕەنسا بە نوسراو پێشنیارێکی ڕەوانەی بەیروت و ئیسرائیل کردووە کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە توندوتیژییەکان و یەکلاییکردنەوەی سنووری جێناکۆکی لەسەری نێوان ئیسرائیل و لوبنان، بەڵام ئاماژەیەکی کەم هەن لەسەر ئەوەی ئەو هەوڵانە دەستبەجێ سوودییان هەبێت.

کاتز وتی " ئەگەر ئێمە هێرش بکەین لوبنان لە ناودەچێت. فشار بخەنە سەر حیزبوڵا و ئێران."

سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەری لوبنان نەجیب میقاتی پێشتر لە هەمان کۆنفرانسدا داوای ئارامی کرد بەڵام وتی هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل دەبێت کۆتاییان بێت.

میقاتی وتی " تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر، خێزانێکی حەوت کەسیی بێتاوان لە باشووری لوبنان کرانە ئامانج. کوشتن و بە ئامانجکردنی منداڵ و ژن و بەساڵاچووی بێتاوان تاوانن دژی مرۆڤایەتی."





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad