English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. یانەی پاریس پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد
2024-02-18 [06:47 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری هەفتەی 22ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی نانت بووەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریسی پێشەنگ توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە نانتی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا و هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 لوکاس هێرناندێز گۆڵی یەکەمی بۆ پاریس کرد،

 دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ پاریسی میوان هەژمارکرد و لە خولەکی 78 کیلیان ئێمباپێ بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و پاریسی کردە خاوەن دوو گۆڵ.

 

بەم سەرکەوتنە، پاریس پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد کاتێک بووە خاوەن 53 خاڵ و جیاوازیەکەی لەگەڵ نیسی دووەم بۆ بە 14 خاڵ.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad