English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بلینکن: له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو دەرفەتێکی گەورە له‌ نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی  دێته‌ پێش
2024-02-18 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا "دەرفەتێکی سەرسوڕهێنەر و گەورە" دێتە ئاراوە بۆ ئیسڕائیل تاوەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دراوسێیدا ئاسایی بکاتەوە، هاوکات جەختی لە پێویستییەکان کردەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

بلینکن وتی هەوڵی جددی هەن بە ڕابەرایەتی وڵاتانی عەرەبی بۆ زیندووکردنەوەی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان تاوەکو کاریگەرتر بێت لە نوێنەرایەتیکردنی فەلەستینییەکاندا.

بلینکن لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشندا وتی "سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە ئێستادا دەیانەوێت ئیسڕائیل یەکبخەن لەگەڵ ناوچەکەدا و پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە، ئەوەش بە مەبەستی دابینکردنی گرەنتی و پابەندبوونێکی ئاسایش تاوەکو ئیسڕائیل بتوانێت زیاتر هەست بە پارێزراویی بکات."

وتی " پێشم وایە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەبێت بەرەوپێشچوون هەبێت بەرەو دەوڵەتێکی فەلەستینی کە تێیدا دڵنیاییش بدات لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل."

بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن کاردەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گەورە کە تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە ئاسایی دەکرێنەوە. سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی دەدەن وەکو بەشێک لەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

واشنتن لە هەمان کاتدا کاریش دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسڕائیلییانەی کە چەکدارانی حەماس لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل بە بارمتە گرتنی.

ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکان و وەستانێکی مرۆیی لە شەڕەکەدا بە ئامڕازێکی گرنگ دادەنرێن بۆ بەرەپێشبردنی گفتوگۆکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە. گفتوگۆکان لەو بارەیەوە دەستبەجێ دوای هەڵگیرسانی جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس ڕاگیران.

 

voa





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad