English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کاری عێراق: هەزاران کەس بە نایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن
2024-02-18 [04:20 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بۆمان دەرکەوتووە خەڵکانێک مووچەی ئافرەتان لە عێراق وەردەگرن، بەڕێگەی دیکە مووچەی پیاوانەش وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەستمانکردووە بە چەند بەیاننامەیەک بۆ سەرجەم وەزارەتەکان، بۆمان دەرکەوتووە کە خەڵکانێک هەن مووچەی کەمئەندامان وەردەگرن و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیش وەردەگرن، لە چاودێری کۆمەڵایەتیش کەسانێک هەن مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن و بە رێگەیەکی جیاوازتر مووچەی پیاوانەش وەردەگرن.

بە گوتەی ئەو وەزیرە: "ئەوانەی کە ئاشکرا بوون هۆکارەکەی ناردنی راگەیەندراوە بۆ وەزارەتەکان و بەدواداچوونە بۆ زانیارییە کەسییەکان، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانمان هەزاران کەس مووچە وەردەگرن لە کاتێکدا شایەنی مووچە نین".

راشیگەیاند، بەپێی ئامارێکی ساڵی رابردوو ملیۆنێک و 369 هەزار خێزان سوودمەندبوون لە وەرگرتنی مووچە. بەڵام بۆ ئەمساڵ دوو ملیۆن و 1250 هەزار خێزان سوودمەندن و مووچە وەردەگرن لە چاودێری کۆمەڵایەتی، گوتیشی: "تا مانگێک ئێمە پێشوازی لەو کەسانە دەکەن کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەوەی شایستەن مووچەکەیان وەردەگرن بە بەردەوامی و ئەوەشی شایستە نییە مووچەکانیان دەبڕدرێت".





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad