English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانى پیاز کاتێک دەخرێتەوە ناو گۆرەوییەوە
2024-02-18 [08:57 AM]

ZNA:هەولێر


هەندێک ڕێکار هەن وێڕاى ئەوەى کە ئێجگار ساکارن بەڵام لە هەمان کاتدا سوودێکى گەورە بە تەندروستى گشتى دەگەیەنێت، وەک دانانى هەندێک پیاز لەناو گۆرەویدا.

پسپۆرانى تەندروستى پێیەکان بە دڵى دووەم ناو دەبەن و زیاتر لە ٧٠٠٠ دەمار لە پێیەکاندا هەن کە جۆرەها هەست بە مێشک دەگەیەنێنن و لەوێشەوە بە هەزاران فەرمان لە مێشکەوە وەردەگرن، زۆرجار لەبەر ئەوەى زۆربەى کاتەکان پێڵاومان لەپێدایە ئەم هەستەوەرانە تووشى کێشە دەبن و پێویست بە چەند رێکارێک دەکات کە پاکژ بکرێنەوە.

پسپۆرانى تەندروستى رێنمایی هەمووان دەکەن بۆ ئەوەى ئەم دەمار و هەستەوەرانەى پێیەکان ببوژێنەوە و پرۆسەى پاکژکردنەوەى تێدا ئەنجام بدرێت پێشنیارى ئەوە دەکەن پیازێک بکرێت بە چەند کەرتیکەوە هەندێکى بکرێتە ناو گۆرەویەوە و شەوانەش پارچەیەکى بچووکیش بخرێتە ناو پێڵاوەوە.

هەڵبەت کاتێک ئەم کارە بکەن لە ماڵەوەوە بن چونکە ناکرێت بەم چەشنە بچیتە دەرەوە و یان برۆیتە سەر کارەکەت، دواى دوو کاتژمێر گۆرەوى و پیازەکە لابەرن، بەمەش پیازەکە زۆرێک لە بەکتریا و میکرۆبەکانى سەرپێستى پێیەکان لەناو دەبات و ئەمە جگەلەوەى لە رێى دەمارەکانەوە کاریگەرى لە پاکژکردنەوە خوێن و خودى دەمارەکانیش دەبێت.

پیاز بەدەر لەوەى کە بۆنێکى خوازراو و خۆشی نیە بەڵام لە هەندێک ناوچەى جیهاندا جگە لە مەبەستى خۆراکى وەک هۆکارێکى پاکژکردنەوە بە تایبەتى پاکژکردنەوەى هەواى ناو ماڵ سوودى لێوەردەگیرێت .





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad