ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به لێخۆشبوونی 50%ی سزای به‌شێكی پارێزه‌ر و كۆمپانیاكان له كاروباری نشینگه و ڤیزا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى2ى2024، له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بریاڕدرا بە ڕێژەی 50% لێخۆشبوو‌ن لە سزای سەر پارێزەران و کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی کاروباری نشینگە و ڤیزا و کۆمپانیاکانی دیکە کە کۆدی ڤیزایان بەر لە 31/12/2023 راگیراوە، زانیارییەکان لە بەیانی ژمارە (2)ی ساڵی 2024 لەم لینکە بخوێننەوە.
![](https://i.postimg.cc/N0CQbN1d/Whats-App-Image-2024-02-19-at-12-24-23-d4526033.jpg)
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |