English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 29 هەزار تێپەڕی
2024-02-19 [08:22 AM]

ZNA- هەولێر


تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرش و بۆمبابارانی بەردەوامی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 107 کەس کوژراون.

 ژمارەی ئەو کەسانەشی لە دەستپێکی شەڕەوە لە غەززە کوژراون گەیشتە 29 هەزار و 92 کەس. 69 هەزار و 28 کەسی دیکەش بریندارن.

زیاتر لە چوار مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی نییە، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە تاکە چارەسەری کێشەی نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان دەزانن، بەڵام بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ، لەم کاتەدا هەر بڕیارێكی تاكلایەن بۆ سەربەخۆیی فەڵەستین، گەورەترین خەڵاتە بۆ حەماس و تیرۆر.

 





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad