English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەکین داوای لە ئێرانی کرد پێش بە هێرشی حوسیان بۆ سەر کەشتیان بگرێت
2024-02-19 [08:28 AM]

​ZNA- هەولێر


پەیمانگەی چاتەم هاوس ئاشکرای کرد، پەکین فشاری لە تارن کردووە، حوسییەکانی یەمەن هێرشی سەر کەشتییەکانی چین لە دەریای سوور راگرن.

پەیمانگەی چاتەم هاوس لەسەر زاری بەرپرسانی چین بڵاویکردەوە، چین فشاری لە ئێران کردووە، تاوەکو حوسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی چین لە دەریای سوور راگرن، چونکە ئەگەر زیان بە بەرژەوەندییەکانی چین لە ناوچەکە بگات، کاریگەری خراپی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران و پەکین دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر، محەممەد بوخەیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حوسییەکان ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە دەریای سوور هێرشناکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی چین و رووسیا، کەشتییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە دەریای سوور پارێزراو دەبن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad