ZNA - هەولێر لە یارییەکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئایندهۆڤن میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم و لە سەرەتای یارییەکەدا بروسیا دۆرتمۆند باشتر دەرکەوت، دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 24دا یاریزان مالێن گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد،
هەرچەندە هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.
لە تایمی دووەمدا ئایندۆڤۆنی خاوەن یاریگا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو دەستی بە هێرشبردن کرد، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و دی یۆنگ توانی لە خولەکی 56دا بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵی بەرامبەر تۆمارکردوە و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی 13 مانگی داهاتوو لەنێو خاکی ئەڵمانیا و لە یاریگای بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |