English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. یاری ئاگرین لە سوودی ئیتاڵییەکان دژی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات
2024-02-21 [07:47 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکی تری بەهێزی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئینتەر میلان میونداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئینتەری خاوەن یاریگا و هاندەر توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە یانە ئیسپانیەکە بهێنێت.

 

هەرچەندە لە تایمی یەکەمدا ئینتەر میلان کۆنترۆڵی یارییەکەی کردوو چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی ئەتلەتیکۆ، بەڵام نەیانتوانی گوڵ تۆمار بکەن.

 

لە تایمی دووەم یانە ئیتاڵیەکە بەهێزتر گەڕایەوە نێو یاریگا و هێرش لە دوای هێرشیان دەبرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، تا لە خولەکی 79 ئارناتۆڤیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و یارییەکەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییپێهات.

 

یاری گەڕانەوەش لە 13ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad