English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکان یەکەکانی کرێنشینان ناگرێتەوە
2024-02-21 [04:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شارەزایەکی وەبەرھێنان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە مەبستی ڕێکخستنەوە کاریگەری لەسەر کەرتی خانووبەرە دەبێت و دەشڵێ: بڕیارەکە یەکەکانی کرێنشینان ناگرێتەوە و حکوومەت کار بۆ دروستکردنی ئەو ٢٠ ھەزار یەکەیە دەدات بۆ خەڵکی کرێنشین.

د.موخلیس سەلیم، شارەزا لە بواری وەبەرھێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کاریگەری زۆر لەسەر ئابووری ھەرێمی کوردستان و بازاڕ دەبێت، چونکە بەھۆی ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و بازاڕی خانووبەرە ژمارەیەکی زۆری یەکەی نیشتەجێبوون لە بازاڕن و بێ سەروبەری پێوە دیارە، لە ھەموو کەرتەکانیشدا کاتێک خستەڕوو زیاتربێت لە خواست کاریگەری لەسەر نرخ دبێت، نرخی یەک مەتر شوقە لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو عێراق ھەرزانترە، تەنانەت ھەندێ یەکە بە نرخی تێچووی خۆی دەفرۆشرێنەوە.

ئەو شارەزایەی وەبەرھێنان گوتیشی: بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی خانووبەرە دەبێت، چونکە بڕیارەکە لەپێناو رێکخستنەوەی کەرتی نیشتەجێبوون دراوە نەک تەنیا نرخەکەی ڕێکدەخرێتەوە، بەلکوو لەڕووی کوالێتیەوە گرینگی زیاتر بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دەدرێت.

لەبارەی پڕۆژەکانی کرێنشینان د.موخلیس سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بڕیاری دروستکردنی ٢٠ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کرێنشین و کەمدەرامەت بڕیارێکی تایبەتە و پێشتر دەرکراوە، واتە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە بواری نیشتەجێبوون یەکەکانی کرێنشینان ناگرێتەوە و حکوومەت بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری خۆی و لە کاتی گونجاودا دەست بە دروستکردنی ئەو ٢٠ھەزار یەکەیە دەکرێت.

قائید میرۆ





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad