English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە ڕیمۆنتادا مانسیتی و ئارسناڵی بێ هیواکرد
2024-02-22 [07:10 AM]

ZNA - هەولێر


لەیەکەم یاری گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوولی پێشەنگ میوانداری لوتون تاون بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لوتون بهێنێت 

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی گەرم و گوڕی بەخوە بینی و هێرش دوای هێرش بۆ سەر گۆڵی یەکتر دەستپێکرد، لە خولەکی 12ی یارییەکە یاریزان ئوگ بێنی گۆڵی پێشکەوتنی لوتونی میوان تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵەش هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، لیڤەرپوولی خاوەن یاریگا و هاندەر خۆی ڕێکخستەوە و باشتر بینرا، هەرەها دوو گۆڵی لەسەر یەک و لە خولەکەکانی 56 و 58 لەڕێگەی یاریزانان ڤان دایک و گاکپۆ تۆماربکات،

دوای ئەوە لیڤەر دوو گۆڵی تر لەلایەن یاریزانان لویس دیاز و ئێلیۆت تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول پارێزگای لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ، لوتون تاونیش لە پلەی 18 دێت و 20 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad