English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. پورتو بە شکستەوە ئارسناڵی بەڕێکرد بۆ ئینگلتەرا
2024-02-22 [08:09 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ، یانەی پورتوی پورتوگالی میوانداری ئارسناڵی کرد.

 

لە کۆتاییدا پورتوی خاوەن یاریگا و هاندەر توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ئارسناڵ بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم سەرەڕای ئەوەی ئارسناڵ کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو بەڵام پۆرتۆ زیاتر دەگەشتنە سەر گۆڵی تیپەکەی ئارتێتا و نزیکتر بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، سەرەڕای ئەوەش هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.

 

لە تایمی دووەمدا هاوشێوەی تایمی یەکەم، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری، تا لە خولەکی چواری کاتی زیادکراوی ئەو تایمە، یاریزان گالێنۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتاییێهات.

 

 یاری گەڕانەوە لە 12 مانگی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە ئارسناڵ بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad