English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شکست بە زیانبەخشترین گرووپی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان هێنرا
2024-02-22 [12:49 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسان ڕایانگەیاند لە میانەی هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی جێبەجێکارانی یاسایی بەریتانیا و ئەمەریکا، توانیویانە بە توندی چالاکییەکانی هەرە زیانبەخشترین گروپی تاوانە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان پەکبخەن، ئەوانەی پەیوەندیان بە پرۆگرامی لۆکبیتی پسپۆڕی ڕووسیاوە هەیە.

کۆمپانیای لۆکبیت و لقەکانی، حکومەت و کۆمپانیا گەورەکان و خوێندنگەکان و نەخۆشخانەکانیان کردووەتە ئامانج و زیانی ملیارەها دۆلاریان گەیاندووە و دەیان ملیۆن دۆلاریان وەک قەرەبوو لە قوربانییەکان کێشاوەتەوە.

ئاژانسی نیشتمانی بۆ کاروباری تاوانەکانی بەریتانیا NCA کە لەگەڵ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی ئەمەریکا و یۆرۆپۆڵ و دەزگاکانی 9 وڵاتی دیکە لە هەڵمەتی کرۆنۆس کاردەکەن ڕایگەیاند ئەم ئاژانسانە دزەیان کردووەتە ناو تۆڕی لۆکبیت و کۆنترۆڵی خزمەتگوزارییەکانیان کردووە.

" گرام بیگەر" بەڕێوەبەری گشتی NCA ئاژانسی نیشتمانی بۆ کاروباری تاوانەکانی بەریتانیا لە لەندەن بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە دزەمانکردە نێو خزمەتگوزارییەکانی هاککەرەکان و کۆنتڕۆڵی ژێرخانی ئەوانمان کردووە و دەستمان بەسەر سەرچاوەی کۆدەکانیاندا گرتووە و زانیاری سەرەکیمان دەستکەوتووە کە یارمەتی قوربانییەکان دەدات کۆدی سیستەمەکانیان بکەنەوە.

"ماڵپەڕی لۆکبیت" ئەو خزمەتگوزارییانە دەفرۆشێت کە ڕێگە بە خەڵک دەدات هێرشی ئەلیکترۆنی ڕێکبخەن و داتاکان ڕابگرن هەتا ئەو کاتەی پارەیان دەدرێتێ.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا (DOJ) ڕایگەیاند کە دەزگاکان دەستیان بەسەر "ژمارەیەکی زۆر ماڵپەڕی گشتیدا گرتووە کە لەلایەن لۆکبیتەوە بەکاردەهێنرێن بۆ پەیوەندیکردن بە ژێرخانی ڕێکخراوەکەوە" و گوتیشی ئاژانسەکان کۆنترۆڵی ئەو سێرڤەرانەیان کردووە کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی لۆکبیتەوە بەکاردەهێنرێن.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا، کۆمپانیای لۆکبیت زیاتر لە 2000 قوربانی کردووەتە ئامانج و زیاتر لە 120 ملیۆن دۆلاری وەک فیدیە وەرگرتووە لەو کاتەوەی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لۆکبیت دامەزرێندرا.

ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج بریتین لە کۆمپانیای ڕۆیاڵ مەیڵی بەریتانیا و کۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکایی بۆ دروستکردنی فڕۆکە و هەروەها نەخۆشخانەیەکی کەنەدی منداڵان.

ئەو بڕە پارەیەیی کە هاککاران دەشێت لە قوربانیانی داوا بکەن لە هەزاران دۆلارەوە دەگاتە ملیۆنان دۆلار.

ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە تۆمەتبارکردنی دوو هاووڵاتی ڕووسی ئاشکراکرد و ژمارەی ئەو ڕووسیایانەشی کە تۆمەتبارکراون بەهۆی پەیوەندیان لەگەڵ لۆکبیت گەیشتە پێنج کەس.

 

voa





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad