English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری کەریم دەکات
2024-02-24 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌لمه‌دا كردووه‌ و له‌ هه‌واڵی پرسیوه‌.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندیی تەلەفۆنی پێوە کرد و لە هەواڵی پرسی.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: شه‌وی ڕابردوو فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەی ئه‌لمەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ناوچەی قادسییە لە شاری بەغدا لە هەوڵیکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.

بڵاویشی كرده‌وه‌: چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكئابیان پێ بووه‌، رێگه‌یان له‌ فه‌خری كه‌ریم گرتووه‌‌ و دەستڕێژی گولـلەیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵهاتوون.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad